رادیۆی دەنگ
دوای زیاتر لە ٢ مانگ بایکۆت، زۆرینەی مامۆستایانی گەرمیان گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان دەڵێت: بابەتەکە پەیوەستە بە بەردەوامیی خەرجکردنی موچەوە.
هەردی عەباس، وتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەگەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا هەندێک لەقوتابخانەکان کراونەتەوە و دەست بەخوێندن کراوە و لەدەستپێکی هەفتەی نوێشدا بۆمان دەردەکەوێت کە ئایا هەمو قوتابخانەکان دەکرێنەوە یاخود نا.
دەشڵێت: کرانەوەی قوتابخانەکان زیاتر پەیوەستە بە هاتنی موچەی مانگی ٤ لەکاتی خۆیدا و ئەگەر ئەمەش وەک مانگەکانی تر دوابکەوێت پێموابێت دۆخەکە وەک پێشوی لێدێتەوە.
لەکۆتایی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵەوە مامۆستایانی گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانیان، لە ناوەڕاستی مانگی ئاداریشەوە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان شکاندنی بایکۆتی راگەیاند، بەڵام زۆربەی مامۆستایان لە دوای پشوەکانی جەژنی رەمەزانەوە لە ٦ـی نیسان دەستیان بە دەوام کردەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرپەرشتیاریی بەنداوەکانی گەرمیان: "بەنداوەکانمان ئامادە کردوە بۆ گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەی باران باریندا"
-
-
پرۆژەبەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستایان تاوتوێی دۆخی پەروەردە دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: بەمزوانە پرۆژەیەکی ریسایکلین لە کەلار دروست دەکرێت
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان: ئەمساڵ تەنها یەک گوژمە پارە بۆ پرۆژەکان و بەڵێندەران خەرجکراوە
-
-
هەواڵخاوەن نوسینگەیەکی خانوبەرە: خواست لەسەر خانوی کرێ لە کەلار زیاد بوە
-
زۆرترین بینراوەکان