رادیۆی دەنگ
پاش دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی سوتاندنی ۳ بارهەڵگر لە ماوەی دو رۆژدا، بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ درەنگانی شەوی رابردو دو کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
لە ٢ رۆژدا لە قەزای کەلار ٣ بارهەڵگر لە گەڕەکەکانی گۆران و شەهیدان و کەلاری کۆن سوتێنران، ئەمە جگە لەوەی هەوڵدراوە بۆ سوتاندنی چەند بارهەڵگرێکی دیکە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتیەوە ئاگرەکان کۆنترۆڵکرابون.
شەوی رابردو قایمقامی قەزای کەلار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کەسێکیان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی سوتاندنی ئەو بارهەڵگرانە، کە تەمەنی ۱۹ ساڵە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان باری دەرونی تەواو نییە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، جگە لەو کەسەی دەستگیر کراوە، درەنگانی شەوی رابردو لەلایەن پۆلیسەوە دوکەسی دیکەش بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون و بە بڕیاری دادوەر هەرسێکیان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرپەرشتیاریی بەنداوەکانی گەرمیان: "بەنداوەکانمان ئامادە کردوە بۆ گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەی باران باریندا"
-
-
پرۆژەبەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستایان تاوتوێی دۆخی پەروەردە دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: بەمزوانە پرۆژەیەکی ریسایکلین لە کەلار دروست دەکرێت
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان: ئەمساڵ تەنها یەک گوژمە پارە بۆ پرۆژەکان و بەڵێندەران خەرجکراوە
-
-
هەواڵخاوەن نوسینگەیەکی خانوبەرە: خواست لەسەر خانوی کرێ لە کەلار زیاد بوە
-
زۆرترین بینراوەکان