رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان رایدەگەیەنێت بەکۆی دەنگ بڕیاریانداوە بایکۆتی دەوام کۆتایی پێبهێنرێت، بە مامۆستایانیش دەڵێت: دەست و چاوتان ماچ دەکەم ئەم مانگ و نیوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
عەدنان حسێن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تەنها قوتابیان و مامۆستایانی گەرمیان ماوە بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و ۳٥ رۆژ ماوە بۆ تاقیکردنەوەکان.
دەشڵێت: دەبێت لە مانگی ٤ و ٥ (نیسان و ئایاری ٢٠٢٥) تاقیکردنەوە ئەنجام بدەین، بۆیە داوا لە مامۆستایان دەکەم بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، داوای مامۆستایان داوای ئێمەشە، بەڵام ناکرێت ئاوڕ نەدەینەوە لە نەوەکانمان ئەوا خەریکە کۆتایی ساڵ دێت.
دەشڵێت: من دەست و چاویان ماچ دەکەم ئەم مانگ و نیوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، راستە دۆخی موچە وایلێهاتوە، بەڵام دەسەڵاتی ئێمە نییە.
بەوتەی بەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان، کۆبونەوەی هەرسێ پەروەردەکەی گەرمیان 'کەلار، کفری و خانەقین' و سەرپەرشتیاریی و نوێنەری مامۆستایان ئەنجامدراوە و تیایدا بڕیاریانداوە مامۆستایان بگەڕێنەوە بۆ دەوام و بایکۆت بشکێنرێت.
مامۆستایانی سنوری گەرمیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە نەگەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، ئەمەش بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامیەتی قەزای کەلار: هەر کەسێک شوێنی مێز و عەرەبانە بدات بەکرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
-
-
هەواڵسیستهمى زانكۆلاین كارابوه و ۲ سهنتهرى راوێژكاریش له زانكۆى گهرمیان ئامادهكراوه
-
-
هەواڵپێکنەهێنانی حکومەت کاروباری فەرمانگەکانی قەزای رزگاریی راگرتوە
-
-
هەواڵرێگای ساڵح ئاغا یەک سایدی قیرتاو دەکرێت
-
-
هەواڵکاسبکارانی عەلوەی کەلار: بەناچاریی قەپان بۆ بارەکانمان دەکرێت و پارەمان لێوەردەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان