دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رمیان له به‌رده‌م مه‌ترسى وشكه‌ساڵیدایه ئه‌گه‌ر لە ئایندەی نزیکدا ئه‌و رێژه بارانەى كه پێویسته نه‌بارێت.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزارى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رمیان (قه‌زاى كه‌لار، كفرى و خانه‌قین و هەندێک لە ناحیه‌كانیان) له به‌رده‌م وشكه‌ساڵیدان، به‌ڵام ناحیەکانی مه‌یدان و باوه‌نور گرفتى ئه‌وتۆیان نییە و بارانى پێویست باریوه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانى ئاینده ئه‌و رێژه بارانه‌ى كه پێویسته بۆ سنوره‌كه نه‌بارێت، ئه‌وه ناتوانرێت به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه‌ى دهیم هه‌ڵبگیرێته‌وه.
جه‌ختى لهوەشکردەوه: هێشتا به رێژه دیاریینهكراوه مه‌ترسییه‌كه چه‌نده.
بە گوێرەی ئاماری کشتوکاڵی گەرمیان، لە وەرزی بارانبارینی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) و هەتا ئەمڕۆ، لە کەلار (١٢٤.٩) ملم، لە کفری (٩٧.٩) ملم، لە خانەقین (٨١.٩) ملم، لە باوەنور (١٣١) ملم و لە مەیدان (١٦٩) ملم بارانباریوە، ئەم رێژەیەش بە کۆی گشتی زیاترە لە وەرزی پێش‌و، بەڵام بەوپێیەی ماوەی نزیکەی (٢٠) رۆژە بارانی باش و پێویست نەباریوە، مەترسی لەلای جوتیاران دروستکردوە کە بەرهەمی دانەوێڵەیان وەکپێویست سەوزنەبێت و پێنەگات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە ١٧ سەعات کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەین
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: لەماوەی ساڵێكدا دەستگیراوە بەسەر ١٠٢ چەكی بێمۆڵەتدا
-
-
هەواڵخاوەنی نوسینگەیەکی خانوبەرە: لەکەلار کێشەی دەستکەوتنی خانوی کرێ هەیە
-
-
هەواڵنهخۆشانى درێژخایه‌ن قوربانیی سه‌ره‌كى نه‌مانى ده‌رمانن له نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵ۱۰ فێرگەی وەرزشی لە گەرمیان مۆڵەتیان پێدرا
-
زۆرترین بینراوەکان