مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی: گۆڕانکاریی لە پۆستە حکومییەکان بەردەوامیی دەبێت
هەواڵ
12:29PM - 2026-11-11 , بینین : 16


رادیۆی دەنگ

لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە پۆستە ئیدارییەکانی سنورەکەدا، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی دەڵێت: پرۆسەکە بەردەوامیی دەبێت و لیژنەیەکی هاوبەشمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە.

عەلی دەروێش، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گۆڕانکاری لە پۆستە ئیداری و حکومیەکانی گەرمیان بەردەوامی دەبێت، وەک مەڵبەندیش لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو پرسەین.

وتیشی: لیژنەیەکی هاوبەش لە ئیدارەی گەرمیان و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و نوێنەری ئێمە هەیە، بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکان و بڕیارلێدانیان، تیایدا ئێمەش وەکو مەڵبەند پێشنیاری خۆمان لەبارەی گۆڕانکارییەکانەوە دەخەینەڕو.

جەختی لەوەشکردەوە: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا، گۆڕانکارییکردن لە پۆستە حکومیەکاندا بەردەوامی دەبێت".

↑