کارەبای گەرمیان: گرانی نرخی کارەبا هۆکار بوە بۆ دانانی سیستەمی سۆلار لە پرۆژە بازرگانییەکان
هەواڵ
11:18AM - 2026-11-12 , بینین : 43


رادیۆی دەنگ

بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا 'سۆلار سیستەم' لەلایەن پرۆژە پیشەسازی و بازرگانیەکانەوە روی لە زیادبون کردوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ گرانی نرخی کارەبا.

حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەکارهێنانی 'سۆلار سیستەم' لەلایەن پرۆژە پیشەسازی و بازرگانیەکانەوە روی لە زیادبون کردوە، بەجۆرێک زۆرینەی پرۆژەکان بەهۆی ئەوەی نرخی کارەبا گرانە دایان ناوە.

دەشڵێت: داتایەکی وردمان بەردەست نیە بۆ ئەو مەبەستە، چونکە پرۆژەکان سەربەخۆ ئەوەدەکەن و ئێمەش سەردانمان نەکردون.

 بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، نرخی کارەبای پرۆژەی پیشەسازی لە سنورەکە بۆ هەر کیلۆ واتێک ١٤٤ دینارە، هاوکات بۆ پرۆژە بازرگانیەکان ١٥٦ دینارە، ئەمە پاڵنەرە بۆ ئەوەی پشت گرنگی بە سیستەمی سۆلار بدەن.

↑