دەنگ نێت
هەردو پرۆژه‌ى نیشته‌جێبونی هێلان سیتى و تابلۆ سیتی، تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه، کە دو لە کۆنترین پرۆژەکانی نیشتەجێبونن و چەندین ساڵە ماڵیان تێچوە.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، لە دیدارێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانـی سەر بە رادیۆى ده‌نگ دەڵێت: له گه‌رمیان ته‌نها دو پرۆژه‌مان هه‌یه وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش پرۆژه‌ى هێلان سیتى و تابلۆ سیتین، ئه‌مانه‌ش وه‌ك یه‌كه‌كان گرفتیان نیه، به‌ڵكو گرفت لە پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
ده‌شڵێت: پرۆژه‌ى تابلۆ سیتى كۆمه‌ڵێك هه‌نگاونراوه یه‌كێك له‌وانه قوتابخانه‌كه‌ى زو ته‌واو كرا و باخچه‌ی ساوایان و دایهنگهكهیمان وه‌رگرتوه‌ته‌وه و ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه پرۆژه‌ى ئاوه‌كه‌یه‌تى كه ئه‌وه‌ش ده‌رخسته‌ى بۆ ئاماده‌كراوه و كارى له‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ كاره‌باكه‌ى كه كاره‌باى گه‌رمیان كۆنوسیان بۆ كردوین كومپانیا پابەند كراوه به جێبه‌جێكردنى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كار له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كانیش ده‌ستیپێكردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌ى هێلان سیتیش ته‌نها به‌شى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى ماوه‌ته‌وه چه‌ندینجار به نوسراوى فه‌رمى شاره‌وانیمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه و كۆبونهوهشمان كردوه كه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته بگیرێته‌به‌ر به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕگانه بێت یان سزادانى كۆمپانیا بێت یان ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى بێت له شاره‌كه‌دا لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو ببێت كه نزیكه‌ى ١٥ ساڵه هاوڵاتى تێیدا نیشته‌جێیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
زۆرترین بینراوەکان