لەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
هەواڵ
12:37PM - 2026-10-25 , بینین : 68


رادیۆی دەنگ

بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەمساڵدا ٤٠٠ شوێنکار دراونەتە دادگا بەوهۆیەی رێگرییان لە دەستەبەریی کرێکارەکانیان و کاری لیژنەکانیان کردوە.

هێمن جەمال، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: لیژنەی تایبەتمان هەیە بۆ سەردانکردنی شوێنکارەکان لە کەرتی تایبەت بەمەبەستی دەستبەرکردنی کرێکارەکانیان بەپێی یاسای خانەنشینی کرێکاران.

وتیشی: زۆرجار خاوەنکارەکان رێگریی دەکەن لە کاری لیژنەکانمان، هەندێکجار زانیاری نادەن یاخود رێگەنادەن بڕۆنە شوێنکارەکە.

جەختی لەوەشکردەوە: بۆ ئەو مەبەستە بەپێی یاسای دەستەبەریی، سکاڵامان کردوە لەلایەن لیژنەکەمانەوە و ٤٠ کەیسمان لە دادگا بوە بۆ ٩ مانگی ئەمساڵ.

دەشڵێت: هەندێک لەو کەیسانە لە بەرژەوەندی کرێکارەکان یەکلابوەتەوە، هەندێکیشیان لە لێکۆڵینەوەدایە.

↑