ده‌نگ نێت ـ تێبین عوسمان
بەشێک لەو بیرانەی کە دەکەونە بەشی باکوری ناحیەی رزگارییەوە سەرەڕای ئەوەی کە قوڵیان زۆرە، بەڵام ناگەنە ئاو یان رێژەیەکی کەم ئاویان تێدایە.
زەواڵ رۆستەم، بەڕێوەبەر ئاوی ناحیەی رزگاری سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: چوار بیر لەو بیرانەی کە دەکەونە باکوری ناحیەكهوه، ناگەنە ئاو یان رێژەیەکی کەمی ئاویان تێدایە، بەڕادەیەک یەکێک لە بیرەکان ١٥٠ مەتر قوڵە، كه‌چى تەنها ٢ ئینج ئاو به‌رهه‌مدێنێت، له‌كاتێكدا لە هەندێك شوێنی تر بیرەکان ٦٠ مەتر قوڵن، بەڵام ٤ ئینج ئاو به‌رهه‌مدێنن.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ئاوى ژیر زه‌وی یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ى ئاوى ناوچه‌كه كه مه‌ترسی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تى كه ژماره‌یه‌كى زۆر بیر لێدراو‌ن، له‌وانه‌ش: ١٨٠٠ بیریان مۆڵهپێدراو و نزیكه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى دیكه‌ش بیری نایاسایی و بێمۆڵه‌ت هه‌یه، هاوكات ناوچه‌كه‌ش ٢ ساڵه روبه‌ڕوى وشكه‌ساڵی بوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ئاستى ئاوى بیره‌كان دابه‌زیون و به‌شێكیشیان وشك بون.
زه‌واڵ رۆسته‌م، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌مهۆیه‌وه، چوار بیری ناحیه‌كه‌یان وشكى كردوه.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمانگه‌ى ئاوی رزگاری، رۆژانه ١٢ هەزار و ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاوی ژێر زه‌ویه، به‌رهه‌مده‌هێنرێت و به‌سه‌ر هاوڵاتیان دا دابەشدەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان