ده‌نگ نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت دو رۆژه فڕۆكه‌ى درۆن به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیان له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌سوڕێته‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات درۆنێكى كامێرایان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكات، به رادیۆی ده‌نگى وت: دو رۆژه فڕۆكه‌ى درۆن به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌وه‌یشی كه تێبینی كراوه به‌زۆری به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتیه‌كانى سنورى گونده‌كانى حه‌سیره و میلقاسم كه ده‌كه‌ونه سنورى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به كفری، ده‌سوڕێنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاتانه‌دا، هێزه‌كانى ئاسایش دوێنێ درۆنێكى كامێرای قه‌باره بچوكیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتوه و كه‌سێكیشیان به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى درۆنه‌كه ده‌ستگیر كردوه، كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
دو رۆژیشه هاوڵاتیانى كه‌لار و كفری و ناحیه‌كانیان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه باس لهوهدهكهن كه ده‌نگى سوڕانه‌وه‌ى فڕۆكه "درۆن" به ئاسمانه‌وه ده‌بیستن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لە باکوری کەلار لە رێگەی درۆنەوە بە ئامانج گیرا کە پێنج سەرنشینی تێدا بو (سێ ژن و دو پیاو)، تەنها پیاوێکیان بە برینداری رزگاری بو و ئەوانی تر گیانیان لەدەستدا. دواتر ئیدارەی خۆسەریی لە باكورى سوریا "رۆژئاڤا" رایگەیاند له روداوەکە فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەكهیان شەهید بوه. پاشان ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی رایگەیاند لە هێرشەکەدا کادیرێکی باڵای پەکەکە بەئامانج گیراوە بەناوی (هەڤاڵ راپەڕین).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
زۆرترین بینراوەکان