
دەنگ نێت
هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی لە سنوری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش پەیوەستە بەو زنجیرە خۆپیشاندانانەی کە بڕیارە سبەی لە شارەکانی هەرێم لەلایەن نەوەی نوێوە ئەنجام بدرێت.
بەپێی ماڵپەڕی درەومیدیا، هەریەکە لە: هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نوێ، فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، عومەر عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، تەها ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، یەعقوب كاكل ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، ئازاد كەریم ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ و ژمارەیەكی تر لە کادیرانی ئەو حزبە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون.
ژنە شاعیری کورد: كەژاڵ ئەحمەد، لە پۆستێکدا لە هەژمارەکەی خۆی لە فەیسبوک، دەستگیرکردنی یەکێک لەو کەسانە پشتڕاست دەکاتەوە کە تەها ئەحمەدە و برایەتی، باس لەوەش دەکات هێزە ئەمنیەکان لەپێش چاوی دایکی دا دەستگیریان کردوە و مۆبایل و پاسپۆرتەکانیشیان بردون.
ئەمە و تائێستا جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەوبارەوە هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی نەبوە.
جوڵانەوەکە چەند رۆژێکە بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکات کە بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەی شەمە، لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی هەرێم بەڕێوە بچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى سیستهمى درێژكراوهى خوێندن له زانكۆى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان