دەنگ نێت
له بازگه‌ى حكومه‌تى عێراقى له ده‌روازه‌ى قه‌زاى خانه‌قین، رێگه نادرێت ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه دێن داخڵ ببن و نزیكه‌ى 150 بارهه‌ڵگریش به‌وهۆیه‌وه له‌كار راوه‌ستاون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه، رێگهنهدانهكه بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌یه كه بارى كاشییان پێیه، به‌جۆرێك ئێستا 150 بارهەڵگر رێگەی چونەژورەوەیان لێگیراوە.
سەرچاوەیەک هۆكارى داخڵ نه‌بونی ئەو بارهەڵگرانەی بۆ ئه‌وه گەڕاندەوە کە به‌هاى گومركى له هه‌رێم دابه‌زیوه، به‌ڵام له عێراق به‌رزه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته بیانو له‌لای حكومه‌تى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به داخلبونى ئه‌و بارانه نه‌ده‌ن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیداره‌ى گه‌رمیان و وه‌زاره‌تى دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنورى گه‌رمیان هاتونەتە سەر هێڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
چه‌ند رۆژێكه رسوماتى گومرك له مه‌رزی په‌روێزخان كه‌مكراوه‌ته‌وه، له‌نێویشیاندا باری كاشى، ئه‌مه‌ش وایكردوه جوڵه‌یه‌كی زیاتر بكه‌وێته مه‌رزه‌كه‌وه، كه پێشتر به‌هۆی به‌رزى رسوماتى گومركهوه، بازرگانان زۆربه‌ى باره‌كانیان ده‌برده مه‌رزی مونزریهى نزیك خانه‌قین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان