دەنگ نێت
هێزێکی ئەمنی بەری بەیانی ئەمڕۆ شێرزاد باوەنوریی، سەرۆکی لقی گەرمیانی پێشمەرگە دێرینەکان لە باخەکەی خۆی لە کەلار دەستگیر دەکات.
شۆڕش شێرزاد، کوڕی شێرزاد باوەنوریی، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ سەرلەبەیانی، هێزێکی چەکداری نەناسراو بە چەکەوە داویانە بەسەر باخی باوکم کە ماڵەکەی خۆی تیایە لە پشت ناوچەی یشەسازی کەلار.
وتیشی: باوکمیان بریندار کردوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوە.
جەختیشیکردەوە: هێزەکە تەقەی کردوە و باوکی بریندار کراوە.
تائێستا لایەنە فەرمیەکان لەسەر روداوەکە هیچیان نەوتوە، بەڵام لەم ماوەیەی رابردودا شێرزاد باوەنوریی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچو بو لەسەر سکاڵایەکی د. باخان ئازاد کە هاوسەرێتی.
د. باخان ئازاد، پێشتر بە سایتی نەوژینی راگەیاندبو، ئەوکەسەی شەوی (٢٩ـی حوزەیران) بە نارنجۆک (رومانە) و دەستڕێژی گولە هێرشی کردە سەر ماڵەکەم لە سلێمانی، هاوسەرەکەم بو و سکاڵام لەسەر تۆمارکردوە. باسی لەوەشکرد بابهته پهیوهندیداره به ههڵوێستهكانیهوه نهك كێشهى خێزانى، چونکەنپێش سێ رۆژ له روداوهكه پهیوهندی پێوهكردوە و داوایكردوە واز له باسكردنى گهندهڵیهكان بهێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
زۆرترین بینراوەکان