دەنگ نێت
توێژینهوهیەکى زانستى دهریدهخات له %95ى مامۆستایانى زانكۆى گهرمیان رۆڵیان نیه له پرۆسهى بڕیارداندا لە بەشەکانیان، زۆرینەشیان باس لە بونی دەستوەردانی حزبی دەکەن هەیە لە دانانی سەرۆکی بەشەکان دا.
توێژینەوەکە بەناونیشانی (واقیعی بەشداری مامۆستایان لەپرۆسەی بڕیاردان لە زانكۆی گەرمیان و ئاستەنگەكانی بەردەمیان)، بەزمانی عەرەبی و لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. یاسین ئاشور جەوهەر)، مامۆستا لە زانكۆی گەرمیان ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری زانکۆی نەهرەین بڵاوکراوەتەوە و پشتی بە راپرسی بەستوە لەنێو (١١٦) کەس لە ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە لە هەریەك لە كۆلێجەكانی: پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردە- زمان و زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانکۆی گەرمیان.
لە توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕو: (٩٥.٥٪)ی مامۆستایان لە دانانی سەرۆك بەشەكان لە زانكۆی گەرمیان بەشدارییان پێناكرێت. هاوکات (٩٤.٤٪)ی مامۆستایان لە دانانی بڕیاردەری بەشەكان پرسوڕایان پێناكرێت. ئەمە سەرباری ئەوەی زۆرینەی مامۆستایان پێیانوایە سەرۆك بەش و بڕیاردەری بەشەکان لەدەرەوەی زانكۆ و بەدەستوەردانی حیزبی دادەنرێن.
هەروەک ئاماژە بەوەشکراوە متمانە لەنێوان مامۆستایان و راگرایەتی كۆلێجەكان لەئاستێكی لاوازدایە و پێشنیاز و رای مامۆستایان تایبەت بە گۆڕانكاری پشتگوێ دەخرێت، ئەمە سەرباری ئەوەی مەركەزییەت لە بڕیاردان لەلایەن راگرایەتی كۆلێجەكان جێبەجێدەكرێت.
هەر بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەکە، دابڕانێکی بەرچاو هەیە لە بەشداریی و رۆڵپێدان بە مامۆستایان لە کۆلێجەکان دا و پرسی بەشدارییان بە هەند وەرنەگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تەنها بە کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوان کەمناکرێتەوە
-
-
هەواڵکەسوکاری ئەنفالکراوان عومەر فەقێ دەهێننە بەردەم دادگای کەلار
-
-
هەواڵنرخی وەستانی ئۆتۆمبیلی سەرشەقامەکانی کەلار ٥٠٠ دینارە کەچی هەزار دینار وەردەگیرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی دۆسییەی ئەو گەنجەی هەفتەیەکە لە گەرمیان بێسەروشوێنە
-
زۆرترین بینراوەکان