دەنگ نێت
بۆجاری دوەم لەم مانگەدا، مامۆستایانی وانەبێژ لەقەزای کەلار خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن بۆ داواکردنی دامەزراندنیان و پێدانی شایستە داراییەکانیان.
مەجید محەمەد، مامۆستای وانەبێژ لەقەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ ئەوەی خستەڕو: سبەینێ یەکشەمە لەپێش بانکی گەرمیان و بۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین.
دەشڵێت: داواکاری ئێمە بۆ دامەزراندنمانە بە شێوەیەکی فەرمی وپێدانی شایستە داراییەکانمانە لەکاتی خۆیدا، رێگه‌ش ناده‌ین بانك موچه‌ى هیچ ده‌زگایه‌كى دیكه دابه‌ش بكات و شایسته‌كانى ئێمه پشتگوێ بخات.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى شوێنى خۆپیشاندانه‌كه‌وه كه له‌به‌رده‌م بیناى بانك دایه له‌كاتێكدا دامه‌زراندن په‌یوه‌ست نیه به‌و فه‌رمانگه‌یه‌وه، مه‌جید محه‌مه‌د رونیكرده‌وه: هه‌ر ده‌زگایه‌كى حكومى بێت ئێمه له به‌رده‌می دا په‌یامى خۆمان ده‌گه‌یه‌نین، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه جگه له دامه‌زراندن داواكارى دیكه‌مان هه‌یه كه په‌یوه‌سته به بانكی ناوه‌ندى هه‌رێم و كه‌لاره‌وه كه هێشتا شایسته‌ى مانگى ئایار "پێنجى" ئه‌مساڵی بۆ خه‌رج نه‌كردوین له‌كاتێكدا له‌مانگى ئاب نزیك ده‌بینه‌وه.
پێشوتر به هۆی ناڕەزایەتی بەردەوامی مامۆستایانی وانەبێژ، بەشێوەی بڕاوە “مقطوعه" پارەی مانگانەیان بۆ دابین کرا، بەڵام ئێستا وەک ئەوەی ئەو مامۆستا وانەبێژە ئاماژەی بۆ دەکات "سێ مانگە کرێی وانەبێژییان بۆ خەرج نەکراوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تەنها بە کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوان کەمناکرێتەوە
-
-
هەواڵکەسوکاری ئەنفالکراوان عومەر فەقێ دەهێننە بەردەم دادگای کەلار
-
-
هەواڵنرخی وەستانی ئۆتۆمبیلی سەرشەقامەکانی کەلار ٥٠٠ دینارە کەچی هەزار دینار وەردەگیرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی دۆسییەی ئەو گەنجەی هەفتەیەکە لە گەرمیان بێسەروشوێنە
-
زۆرترین بینراوەکان