دەنگ نێت
٢٢ رۆژ بەسەر راگەیاندنى لیستى موچە تێپەڕدەبێت، بەڵام دابەشکردنی موچە کۆتایی پێنەهاتوە، بەهۆی کەمی ئەو پارەیەیەش گەشتۆتە بانکی گەرمیان موچەی هەندێک لە فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتیەکان دابەشنەکراوە.
دابەشکردنی موچەی مانگی حوزیرانی رابردو تائێستا لە گەرمیان کۆتایی پێنەهاتوە بەشێک لە فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتی شارەوانی و خوێندنی باڵا موچەکانیان وەرنەگرتوە، لەوانە: بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاو (دەوروبەری گەرمیان، ژێرزەو و ئاودێری)، نەخشەدانانی ئاوەدانی، بەشێکی زانکۆ، کۆلێژی تەکنیکی.
بەمهۆیەشەوو بەشێک لە فەرمانگەکان بایکۆتى کارەکانیان کردوە و بەشێکى تریشیان هەڕەشەى بایکۆت کردن دەکەن.
بۆ کۆتایی هێنان بەدابەشکردنی موچە لە سنوری گەرمیان بۆ هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و شارەوانی، بانکی گەرمیان پێویستی بە نزیکەى ٢.٥ ملیار دینارە.
رادیۆى دەنگ بۆزانینى کاتى دابەشکردنى موچەکانیان پەیوەندى بە ئاریا ئەنوەر بەرێوبەری بانکی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
دابەشنەکردنى موچەى بەشێک لە فەرمانبەران لە سنورى ئیدارەى گەرمیان لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەوەی راگەیاندوە ٢٥ ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ٧ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تەنها بە کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوان کەمناکرێتەوە
-
-
هەواڵکەسوکاری ئەنفالکراوان عومەر فەقێ دەهێننە بەردەم دادگای کەلار
-
-
هەواڵنرخی وەستانی ئۆتۆمبیلی سەرشەقامەکانی کەلار ٥٠٠ دینارە کەچی هەزار دینار وەردەگیرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی دۆسییەی ئەو گەنجەی هەفتەیەکە لە گەرمیان بێسەروشوێنە
-
زۆرترین بینراوەکان