ده‌نگ نێت
راگرى كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار ده‌ڵێت: رێكاره ئیدارییه‌كانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى پۆليتهكنیكى كه‌لار له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه و بڕیاره بنێردرێـته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى.
د.چیا محه‌مه‌د، راگرى كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "رێكاره ئیدارییه‌كانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى پۆليتهكنیكى كه‌لار له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه كه بڕیاره بنێردرێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدات به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ند كردنى".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: وه‌زاره‌تمان به‌ڵێنى پێداوین و خودى وه‌زیر چاودێرى ده‌كات، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه زانكۆی پۆلیته‌كنیك له گه‌رمیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پێشت په‌یمانگاى ته‌كنیكی و پاشان كۆلێژی ته‌كنیكی تێدا كرایه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان