دەنگ نێت
ئەمڕۆ بڕیار بو موچەی وەزارەتی تەندروستی و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام موچەی ئەو دوهێزەی پێشمەرگە دابەشنەکرا و دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتو.
بەڕێوبەری بانکی شێروانە لە کەلار، رێبوار رەحیم، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ نەمانتوانی موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە دابەشکەین، گرفتەکەش بەهۆی نەناردنی لیستەوەیە، بڕیارە رۆژی شەممە ئامادە بکرێت و موچەکانیان دابەشدەکەین.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کێشەی نەبونی پارەمان نیە و پارەی پێویست لەبەردەستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیست نەگەشتوە، پێدانی موچە دواکەوت، هاوکات ئەمڕۆ موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان دابەشکرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان