ده‌نگ نێت
وشکەساڵی لەسنوری گەرمیان کاریگەری کردوه‌تە سەر کوالێتی ئاوی ئه‌و بیرانه‌ى كه ئاوه‌كانیان بەسەر ماڵان‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌و هۆكاره‌شه‌وه تائێستا لەقەزای کەلار 4 بیر خراپ بون.
دەرئەنجامی دو ساڵى له‌سه‌ر یه‌كى وشکەساڵی لەسنوری گەرمیان، تەنها زیانی بە کشتوکاڵ و جوتیاران نە گەیاندوە، بەڵکو کاریگەری کردوەتە سەر زۆر بواری تریش، یه‌كێك له‌وانه‌ش: بیره‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌یه كه وه‌كو سه‌رچاوه‌ى ئاوى ماڵان له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كاندا پشتى پێده‌به‌سترێت.
بەڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوی کەلار، سامان رەحیم، له‌وباره‌وه به رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو کاریگەرییە لای ئەوان دەرکەوتوە، بەجۆرێک ئاوی 4 بیر بەوهۆیەوە کوالێتیان خراپ بوە و تێکچون.
وتیشی: بەو هۆیەوە 3 بیریان داخراون.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ئه‌وه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ ئاشكرا كردبو كه راده‌ى پشت به‌ستنیان به ئاوی بیر كه‌مكردوه‌ته‌وه و له ساڵی پاره‌وه له كۆى 32 گه‌ره‌كى قه‌زاكه 19یان له رێگه‌ى روباری سیروانه‌وه ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت و ته‌نها 13 دانه‌یان به بیری ئیرتیوازی ئاویان پێده‌درێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان