
ده‌نگ نێت
كێشه‌ى تاپۆكردنى زه‌ویه‌كانى ناحیه‌كانى رزگارى و باوه‌نوری سه‌ر به كه‌لار به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى تاپۆى گه‌رمیانیش بۆ كێشه‌ى رزگاری چاره‌سه‌رێك ده‌خاته‌ڕو و بۆ كێشه‌ى باوه‌نوریش ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته ئه‌ستۆی شاره‌وانى ناحیه‌كه.
ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى خانوبه‌ره "تاپۆی" تاپۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: كێشه‌ی تاپۆی رزگاری ئه‌وه‌یه هه‌مو تۆماره‌كانیان فه‌وتاوه و له‌ناوچوه، بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌بێت به مامه‌ڵه‌ى تازه‌كراوه "مجدد" بكرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه‌یه كه دادوه‌رى دادگاى به‌رایى ناحیه‌كه سه‌رۆكێتى، ئه‌ویش به‌و هه‌مو مامه‌ڵه‌یه‌ى هاوڵاتیان راناگات، چونكه ده‌بێت به مه‌یدانى ده‌ربچن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى وه‌ستانى مامه‌ڵه‌كانى تر‌ى دادگاكه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دادوه‌رێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابنرێت، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات به كه‌مترین ماوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ماوه‌ى 8 ساڵه تاوه‌كو ئێستا كارى تاپۆكردنى ناحیه‌ى باوه‌نور ته‌واو نه‌بوه.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانیه‌وه، ئه‌كره‌م ره‌زا، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئێمه وه‌ك تاپۆ لایه‌نى جێبه‌جێكارین، به‌ڵكو شاره‌وانى هه‌ڵده‌ستێت به ئیفرازكردن و تۆماركردنى به‌ناوى هاوڵاتیانه‌وه، ناحیه‌ى باوه‌نوریش له ساڵى پێش 2014 زۆر به خێراى و به‌باشى كار ده‌كرا، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك موڵكیش ئیفرازكرا به‌ناوى شاره‌وانی باوه‌نوره‌وه، تۆمارى تایبه‌تیشى بۆ كرایه‌وه به سیسته‌مى كۆمپیوته‌ر".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڵام له ساڵى 2014 و 2015 به‌دوا ته‌واوى ئیشه‌كانیان راگرت ئاگادار نیم نازانم بۆچى، ته‌نانه‌ت هیچ شتێكیان بۆ ئێمه نه‌ناردوه یان رێكارى نوێیان نه‌گرتوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان