
دەنگ نێت
ئاژانسێکی فەرمی تورکیا دوای هەفتەیەک لە روداوەکە، ناسنامەی شەهیدێکی هێرشەکەی کەلار رادەگەیەنێت کە ناوئ دەلال عەزیزئۆغڵویە و بە ‘هەڤاڵ راپەڕین’ ناسراوە.
ئاژانسی ئەندۆڵوی تورکی بڵاویکردەوە: بەرپرسی باڵای پەکەکە، دەلال عەزیزئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا لە شاری سلێمانی لە چالاکی خرا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کات و شوێنی روداوەکە بدات، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی دەنگ، مەبەست لەوەی کەلارە، چونکە زانیاری هاوشێوە لەبارەی شەهیدبونی ژنە کادیرێک بەناوی راپەڕین هەر لە یەکەم رۆژی روداوەکەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئاژانسە تورکیەکە، دەلال عەزیزئۆغڵو لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە پەکەكەوە كردوە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە گوندەکانی ئامەد/دیاربەكر بەشداریی لە چالاكییە چەكدارییەكاندا كردوە، لە ئەوروپاش بەشداریی لە رێکخستنەوەی رێكخراوەکەدا كردوە و لە ساڵی ٢٠٠١دا بە ئەندامی ئەنجومەن و دەستەی کارگێڕی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا هەڵبژێردراوە و لە ساڵی ٢٠١٣ بە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە هەڵبژێردراوە و دواتر بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل و بەڕێوەبەری ژنانی پەکەکە (PAJK) و ماوەیەکیش لە رۆژئاڤا چالاکی ئەنجامداوە.
لایخۆشیەوە دەزگا میدیاییە فەرمی و نافەرمی و نزیکەکان لە پەکەکە هیچیان لەبارەی ئەم هەواڵەوە نەوتوە.
پێشتریش بە فەرمی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا/ رۆژئاڤا رایگەیاندبو کە لە هێرشەکەی کەلار دا فەرهاد شبلی ناسراو بە فەرهاد دێرک شەهید بوە کە جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەکەیان بوە، لەکاتێکدا ئاژانسە تورکییەکە ناوی فەرهاد دێرک ناهێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرترێکخراوەکانى گهرمیان چاوەڕێی بەشداریی زیاتری کچان دەکەن
-
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیستهمى درێژكراوهى خوێندن له زانكۆى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
زۆرترین بینراوەکان