
ده‌نگ نێت
پاش زیاتر لە دو مانگ لە بەرزبونەوەی نرخی هاتوچۆی مینی پاسەکانی ناوشار کە نیگەرانی لای زۆرێک لە هاوڵاتیان دروست کردوە، حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى، به‌رپرسێكى حكومیش ده‌ڵێت: له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه.
ماوەی زیاتر لە دو مانگە کرێی هاتوچۆی هێڵه ناوخۆییه‌كانى كه‌لار لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار بەرزبوەتەوە، کرێی هاتوچۆی ناحیه‌كانیش لە 750 دینارەوە بۆ هەزار دینار بەرز بوەتەوە، ئەمەش لای هاوڵاتیان نیگەرانی لێکەوتوەتەوە.
پێشتر شۆفێران به رادیۆی ده‌نگیان راگه‌یاندبو، به‌كاریگه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ى نرخی بانزین ناچار بون به زیادكردنى نرخی كرێ هاتوچۆ.
له‌م نێوه‌نده‌شدا حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستانه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه بڕیار بو بانزینی پاڵپشتیكراوى حكومه‌تى عێراقی بدرێت به ئۆتۆمبیلى هێڵه ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ وه‌ستانى هاتنى به‌شه به‌نزینی ناوچه‌كه شكستیهێنا.
رادیۆی دەنگ بۆ به‌دواداچونى ئه‌م پرسه پەیوەندی کرد بە ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانه‌وه كرد، بەڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بابه‌ته‌كه له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه و له‌وباره‌وه زانیاری دیكه‌ى نه‌خسته‌ڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرترێکخراوەکانى گه‌رمیان چاوەڕێی بەشداریی زیاتری کچان دەکەن
-
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
زۆرترین بینراوەکان