دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات سەرهەڵدانی پەتا و نەخۆشی کۆلێرا، پەیوەستە بە بونی حوکمڕانییەکی خراپ و گەندەڵییەوە.
د. سیروان محەمەد، لە دیدارێکی دەنگی ئەمریکا وتی: لەهەر شوێن و ناوچەیەک کۆلێرا بڵاوبێتەوە، یەکێکە لە نیشانەکانی خراپی دۆخی حوکمرانی و بونی گەندەڵی لە سێکتەرە جیاوازەکان.
وتیشی: هەمو بەرپرسێکی تەندروستی دەزانێت هۆکاری بڵاوبونەوەی کۆلێرا کەمتەرخەمی نیە لە خزمەتگوزاری تەندروستی، بەڵکو بەهۆی خراپی ئاو و ئاوڕۆ و تێکەڵبونی ئاوی خواردنەوەی ماڵانە بە ئاوی قورسی زێراب و خراپی دۆخی خزمەتگوزاری ئاوی پاکە کە نەگەیەنراوە بە گەڕەکەکان و هەروەها نەتوانراوە ئاوەڕۆی باش و گەورە بۆ شارەکان دروست بکرێت.
لەبارەی هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لە رێگەی بونی کێڵگەی سەوزە کە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت، د. سیروان محەمەد وتی: ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکان، بەڵام کاتێک نەخۆشیەکە بڵاودەبێتەوە لەژێر فشاری ئێمە وەک لایەنە تەندروستییەکان، دەستدەکەن بە لادانی ئەو کێڵگانە.
ماوەی نزیکەی مانگێکە پەتای سکچون و رشانەوە هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا لە هەولێر و سلێمانی حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام هێشتا لە گەرمیان حاڵەتی نەخۆشیەکە بونی نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان