دەنگ نێت
لەنێو بێدەنگیی هێزە ئەمنیەکان، ڤیدیۆیەک بڵاو دەبێتەوە کە وەک دەوترێت هی ئەو ئۆتۆمبیلەیە کە لە کەلار بە درۆن لێیدرا، تیایدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی نەسوتاوە.
ئەمڕۆ ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوەتەوە و تیایدا ئۆتۆمبیلێکی جیپ لاریدۆی رەنگ سپی دەردەکەوێت کە لایەکی سوتاوە و وەک باس دەکرێت ئەو ئۆتۆمبیلەیە کە لە کەلار رۆژی هەینی لەلایەن درۆنی تورکییەوە کرایە ئامانج و تیایدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بو. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی نەسوتاوە، بەڵکو تەنها لایەکی بەرکەوتوە.
ئەم ڤیدیۆیە لەکاتێکدایە کە رۆژی هێرشەکە کە رێگە بە کەناڵەکانی راگەیاندن درا بە وێنەگرتنی ئۆتۆمبیلەکە، ئۆتۆمبیلەکە بە تەواوی سوتا بو و تەنها لاشەکەی مابوەوە، ئەمەش گومانی زۆری دروست کردوە.
لەم نێوەندەشدا هێزە ئەمنیەکان و بەرپرسانی ئیداری سنورەکە تائێستا هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەی روداوەکە نەخستوەتەڕو و ئاماژەیان بە هیچ وردەکارییەکی نەداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان