
ده‌نگ نێت
ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاڤا) رایده‌گه‌یه‌نێت جێگری هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكاریان، یه‌كێكه له قوربانیانى هێرشه‌كه‌ى دوێنێی كه‌لار و شه‌هید بوه.
له راگه‌یه‌نراوێكى هاوسه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریادا هاتوه: "دوێنێ له پارێزگاى سلێمانى ئۆتۆمبیلێكى مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن درۆنێكى توركیه‌وه كراوه به ئامانج و به‌هۆیه‌وه فه‌رهاد شبلی، جێگری هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا شه‌هید بوه".
ده‌شڵێت: فه‌رهاد شبلی به‌مه‌به‌ستى هه‌ندێك پشكنین و چاره‌سه‌رى پزیشكی هاتبوه سلێمانى.
باس له‌وه‌شده‌كات "ئه‌م كاره دوژمنكارییه له چوارچێوه‌ى به ئامانجگرتنى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى و كۆتاییهێنان به ئه‌زمونه‌كه‌ى و قڕكردنێكى به‌رنامه بۆداڕێژراوى گه‌له‌كه‌ماندایه".
داواش له حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم ده‌كات "به‌رپرسیارێتى خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ و و هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه رون بكه‌نه‌وه". هه‌روه‌ك داواش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ كۆتاییهێنان به‌م كارانه‌ى كه به وته‌ى خۆیان ئارامی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت.
سه‌رله‌به‌یانى هه‌ینی (17/6/2022)، درۆنێكى توركی ئۆتۆمبیلێكى مه‌ده‌نی له رێگه‌یه‌كى خاكی له نزیك قه‌زاى كه‌لار و پشت سایلۆی دانه‌وێڵه‌ى گه‌رمیان له نێوان هه‌ردو گوندی به‌رلوت و قاسم ئاغا كرد به ئامانج، له‌و هێرشه‌دا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 3 ژن و پیاوێكن، پیاوێكى تریش بریندار بو، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانن و له رێكخستنه‌كانى نزیك به پارتی كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) كارده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرترێکخراوەکانى گه‌رمیان چاوەڕێی بەشداریی زیاتری کچان دەکەن
-
-
هەواڵئەو بەنداوەی 16 ساڵ پێش ئێستا دەستیپێکرد بڕیارە ئەمساڵ تەواوبکرێت
-
-
هەواڵچارهنوسى سیسته‌مى درێژكراوه‌ى خوێندن له زانكۆى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
زۆرترین بینراوەکان