رادیۆی ده‌نگ/ ده‌نگ نێت
🔹 له روداوى هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبیلێكى جۆری (جیپ لاریدۆ) له كه‌لار، ئه‌وه‌ى ئاشكرا بوه تائێستا (4) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش بریندار بوه.
🔹 هێرشه‌كه له پشت سایلۆی دانه‌وێڵه له باكورى كه‌لار و له‌نێوان گونده‌كانى (به‌رلوت) و (قاسم ئاغا) دا بوه له نزیك كاتژمێر (9:30)ـى سه‌رله‌به‌یانى.
🔹 قوربانیه‌كان 3 ژن و 2 پیاو بون، 3 ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستداوه و پیاوێكیش برینداره.
🔹 ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان ئاشكرا بوه كه هه‌مویان خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستانن، به‌ڵام له‌به‌ر سروشتى روداوه‌كه ناوه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
🔹 زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سه به ئامانجگیراوانه كادیری پــه/كـــه/كــه/ن، په‌یجی دژه تیرۆری كوردستانیش به‌وه ناوی بردون كه "چه‌كدارى" ئه‌و حزبه‌ن. راگه‌یاندنى فه‌رمی و نیمچه فه‌رمی سه‌ر به‌و حزبه‌ش له‌وباره‌وه هیچیان نه‌وتوه.
🔹به‌پێی زانیارییه‌كان، به ئامانجگیراوه‌كان كادیری رێكخستنه‌كانى ئه‌و حزبه بون و دوێنێ له سلێمانیه‌وه هاتونه‌ته گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ ویستویانه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى.
🔹 ئه‌و رێگایه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه‌ى تێدا كراوه به ئامانج، رێگایه‌كى خاكیه، له‌باره‌ى هۆكارى گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێگایه باس له‌وه‌كرا كه بۆ نه‌ناسینه‌وه‌یان و له بازگه نه‌دان بوه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه به‌هێزتره كه به‌هۆی ئه‌وه‌ى رێگاى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌كاریگه‌ری خۆپیشاندانى هاوڵاتیان دژ به نه‌بون و گرانى به‌نزین بڕابو، بۆیه له‌و رێگه خاكیه‌وه رۆشتون كه زۆر هاوڵاتى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ پێیدا رۆشتون، هه‌روه‌ك به ئامانجگیراوه‌كان خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نه‌بون هه‌تا به رێگاى خاكی و پێچاوپێچدا هاتوچۆ بكه‌ن.
🔹 هه‌مو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه هێرشه‌كه سوپای توركیا له‌رێگه‌ى درۆنه‌وه ئه‌نجامى داوه، چونكه له‌و هێرشانه‌ى توركیا ده‌چێت كه چه‌ند جارێكه له سنورى سلێمانى دوباره ده‌بنه‌وه. دژه تیرۆری كوردستان ئه‌مه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، توركیاش تائێستا به فه‌رمی له‌وباره‌وه قسه‌ى نه‌كردوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ له تویته‌ر هه‌واڵێكیان له‌باره‌ى به ئامانجگرتنى 6 چه‌كدارى په‌كه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى رونی تێدا نه‌بو كه بۆ هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌لار بێت.
🔹 به‌وته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك، دو رۆژه فڕۆكه‌ى درۆن به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌م هێرشه‌ى ئه‌مڕۆوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان