ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى نزیكه‌ى 12 ساڵه، زانكۆى گه‌رمیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه‌وه دانى پێدا نه‌نراوه، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى بونى ئه‌و 3 كۆلێژه‌یه كه له خانه‌قینه.
د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ده‌ڵێت هه‌مو مه‌رجه‌كانى دنپێدانان له زانكۆى گه‌رمیاندا بونى هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه بونى ئه‌و 3 كۆلێژه‌یه كه له خانه‌قینه و كه‌وتوه‌ته ناوچه‌ى دابڕێنراوه‌وه، ئه‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر بدات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره به‌لاى ئێمه‌وه به‌گه‌رخستنى هه‌وڵه سیاسى و ئیدارییه‌كانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چونكه ره‌هه‌ندێكى سیاسى دراوه‌ته پاڵ.
زانكۆی گه‌رمیان له ساڵی 2010ـه‌وه له قه‌زاى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان دروستكرا، هاوكات چه‌ند كۆلێژێكى زانكۆكه‌ش له قه‌زاكانى كفری و خانه‌قین كرانه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان