ده‌نگ نێت
وەزارەتی کارەبا دەڵێت پشکی کارەبای گەرمیانمان زیاد کردوە، نوێنه‌رێكى ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هەمان پشکەکەی ساڵی پارە، به‌ڵكو نیوه‌ى ئه‌و كاره‌بایه‌یه كه له‌ناوچه‌كه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
پاش ئەو ناڕەزایەتیانەی لە گەرمیان دروست بو سه‌باره‌ت به بڵاوکردنەوەی خشتەی دابەشکردنی کارەبا بەسەر پارێزگا و ئیدارەکان، وەزارەتی کارەبا رونکردنەوەیەکی بڵاو کردوەتەوە تێیدا نوسیویانە بە رەچاوکردنی بەرزی پلەی گەرمی ناوچەکە کارەبای گەرمیان لە 4,1%ـه‌وە کراوەتە 4,7%.
لە بەرامبەردا ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئه‌و زانیارییه ره‌د ده‌كاته‌وه و پێیوایه غه‌در له‌ناوچه‌كه ده‌كرێت.
کەریم عەلی، كه هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیه، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌ڵێت کارەبای گەرمیانمان به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ 4.7%، لەکاتێکدا ساڵی پاریش هه‌ر ئه‌و رێژه‌یه بو.
دەشڵێت: هیچ خێرێک بە گەرمیان نەکراوە، رۆژانە لە گەرمیان 160 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لەکاتێکدا 80 مێگاوات کارەبا دەدرێتە ناوچه‌كه.
به‌وته‌ى خۆیشی "ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی کارەبا داپۆشەری ئەو کەموکورتیانەیە کە لەسێکتەری کارەبا هەن لەهەرێمی کوردستاندا".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان