ده‌نگ نێت
فرۆشیارێک له كه‌لار دەڵێت: لە بەر بەرزبونەوەی نرخ، هه‌ندێك به‌رهه‌م هاورده ناكه‌ین، چاودێری بازرگانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ین و گرانبونی خۆراکیش بەو ئاستە زۆرە نیە.
هەرێم حەسەن، فرۆشیار له كه‌لار، بە رادیۆی دەنگی وت: تادێت نرخ بەرز دەبێتەوە، ئێمەش به‌ناچاری ئەو بەرهەمانەی دەیکڕین ده‌بێت بە نرخێکی زیاتر بیفرۆشینەوە به هاوڵاتی.
دەشڵێت: هۆکارەکەی ئەوه‌وه‌یه ئه‌و بەرهەمە خۆراکیانەی بۆمان دێت له وڵاتانه‌وه، گرانبون، ئێستا بە بەراورد بە پێش‌و هەندێک خۆراک و بابەتی شیرەمەنی بەهیچ جۆرێک ناهێنین.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌رى چاودێریی بازرگانى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات گرانبونى نرخه‌كان به‌و ئاسته زۆره نیه.
حیکمەت ئەحمەد، به رادیۆی ده‌نگى وت: نرخەکان بەرزبونەتەوە و هۆکارەکانیش دەره‌کین، ئێمه‌ش به بەردەوام چاودێری نرخ له بازاڕ دەکەین، "بەڵام به‌رزبونه‌وه‌ى نرخ بەو شێوه نیه كه بڵێین زۆر کاریگەری هه‌یه لەسەر هاوڵاتیان".
به‌كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه جیهانیه‌ى له پاش شه‌ڕى روسیا و ئۆكرانیا هاتوه‌ته ئاراه‌وه، نرخی كاڵا و شمه‌ك له هه‌ندێك روه‌وه گرانتر بون، ئه‌مه‌ش له هه‌رێم و گه‌رمیانیش دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
زۆرترین بینراوەکان