ده‌نگ نێت
هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له هه‌رێم داواكارن دۆسیه‌كه‌یان بخرێته ئه‌جێنداى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان.
ئه‌و ههڵگرانهى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یان بۆ رادیۆی ده‌نگ ناردوه، ئاماژه‌یان بهوهكردوه: هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانى: دارایی، پلاندانان، خوێندنى باڵا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان داوه و به‌ڵكو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش دامه‌زراندنى به پێویست زانیون به‌وهۆیه‌ى پێویستیان به راژه‌كانیان هه‌یه له زانكۆ و په‌یمانگاكان دا.
به‌وته‌ى خۆشیان ئێستا دۆسیه‌كه‌یان له‌لای ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و ئه‌وه‌ى ماوه كه بخرێته ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ست به دامه‌زراندنیان بكرێت.
ئه‌و ههڵگرانهى بروانامەى ماستەر و دكتۆرا كه ئاماژه به ژماره‌یان نه‌كراوه، وه‌كخۆیان ده‌یڵێن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٠ لەسەر ئەرکی دارایی خۆیان و خێزانەکانیان بڕوانامەیان بە دەست هێناوە و دواتر لەوەزارەتی خوێندنی باڵا بڕوانەماکانیان یەکسانکراوەتهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان