ده‌نگ نێت
كاركردن له پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى فه‌رمانبه‌ران له كه‌لار به‌رده‌وامى هه‌یه و لێپرسراوى نوێنه‌رایه‌تى فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به كۆى گشتى %13ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
رزگار وه‌هاب، لێپرسراوى نوێنه‌رایه‌تى فه‌رمانبه‌رانى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى رگه‌یاند: "له 28ـى نیسان دا نوسینگه‌یان ده‌ست به‌كاربوه و كۆمپانیا ده‌ستاین به دروست كردنى خان‌و كردوه، له‌م ماوه‌یه‌دا 165 خان‌و دروست كراوه كه به‌شێكیان سه‌قفیشى تێكراوه".
وتیشى: به كۆى گشتى پرۆژه‌كه له %13ـى كارى تێدا كراوه، به جۆرێك له %5ى خانوه‌كانه كه ته‌واو بوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه له كاتێكدایه هیچ بره پاره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران وه‌رنه‌گیراوه ته‌نها پێشه‌كى 2 هه‌زار بۆ 2 هه‌زار و پێنجسه‌د دۆلار وه‌رگیراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا گرێبه‌ست نه‌كراوه، هه‌تاوه‌كو گرێبه‌ست نه‌كرێت نابێت هیچ به‌شداربویه‌ك پاره بدات.
تێبینی: وێنه‌كه خوازراوه و هی پرۆژه‌كه نیه
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
زۆرترین بینراوەکان