ده‌نگ نێت
پاش نزیکەی 2 هەفتە لە روداوى گیان لەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەیەکی ئه‌هلی له كه‌لار، تائێستا هیچ زانیاریەک له‌باره‌ی دۆسیه‌كه و هۆكاره‌كه‌ى نه‌خراوه‌ته‌ڕو، خێزانى ژنه‌كه‌ش سكاڵاكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه له‌دادگا كشاندوه‌ته‌وه.
شه‌وى (24ـى ئایارى 2022) ژنێك له‌كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی مناڵبون دا له نه‌خۆشخانه‌ى لایفی تایبه‌ت له‌كه‌لار گیانى له‌ده‌ستدا، هه‌ر ئه‌و شه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات پاش ئه‌وه‌ى له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا مناڵه‌كه‌ى به سه‌لامه‌تى هاتوه‌ته دونیاوه، دۆخی ژنه‌كه خراپ بوه و دواتر كۆچی دواییكردوه. رۆژێك دواتریش بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانی دا ئەوەی خستەڕو کە لەسەر ئەو بابەتە لیژنەیەکی یاسایی و بەدواداچونیان پێكهێناوه، هاوشان به‌مه‌ش كه‌سوكارى ژنه‌كه سكاڵایان له دادگا تۆمار كرد.
دواى زیاتر له دو هه‌فته له روداوه‌كه، تاوه‌كو ئێستا ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ره‌نجامى كارى لیژنه‌كه‌ى و هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى روداوه‌كه‌وه بۆ رایگشتى ئاشكرا نه‌كردوه.
له‌وباره‌وه رادیۆی ده‌نگ چه‌ند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محه‌مه‌ده‌وه كرد، بەڵام پەیوەندیەکانی بێ وەڵام بو.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كه‌سوكارى ژنه‌كه ئه‌و سكاڵایه‌ى كه له دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌كه تۆماریان كرد، كشاندوه‌ته‌وه.
کەسێکی نزیکی ژنه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به رادیۆی ده‌نگى وت: لە ئێستادا سکاڵاکەیان کشاندوه‌تەوە، ئه‌ویش به‌و هۆیه‌ى بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان به‌ڵێنى پێداون به به‌دواداچونكردنى ئه‌و روداوه و پێكهێنانى لیژنه.
وتیشی: ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامى كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزا‌کان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان