ده‌نگ نێت
وابڕیاربو نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌له‌فۆنى ته‌كسى دابنرێت له كه‌لار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌نراوه، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ هاوڵاتیه‌ك داواكارى پێشكه‌ش نه‌كردوه.
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "ئێمه بڵاومان كردوه كه نوسینگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ته‌له‌فۆنى ته‌كسى ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك داواكارى پێشكه‌ش نه‌كردوه".
وتیشى: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانى تێدایه ده‌توانێت داواكارى پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
به‌پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، كه‌رتى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان زۆر كه‌موكورتی تێدایه و یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ش كه پێشنیاز كرابو، كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى ته‌كسی ته‌له‌فۆن بو، بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌كاتى ویستنى ته‌كسی دا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی بكه‌ن و بۆیان دابین بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان