ده‌نگ نێت
72 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كه‌مده‌رامه‌تان له كفرى ده‌ست به‌كاركردن ده‌كرێته‌وه تێیدا و به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و یه‌كانه پاره‌ى بۆ ته‌رخان كراوه و له قۆناغى ته‌نده‌ریندایه.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "36 له‌و یه‌كانه ته‌واو بوه ته‌نها خزمه‌تگوزارییه‌كانى ماوه، ئه‌ویش پاره‌ى بۆ ته‌رخان كراوه و له قۆناغى ته‌نده‌ریندایه، چاوه‌ڕێین بزانین بۆ چ كۆمپانیایه‌ك ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى بكات".
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و 36 یه‌كه‌كه‌ى دیكه برى 600 ملۆن دینارى بۆ ته‌رخان كراوه له به‌شه بودجه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له ئێستادا له قۆتاغى ئاماده‌كردنى ده‌رخسته و ته‌نده‌رینین بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌كه‌ى بۆ خه‌رج بكرێت و ده‌ست به‌كاركردن بكرێت تێیدا.
وتیشى: ته‌نها ئێمه نین، به‌ڵكو له ئاستى هه‌رێمه كوردستان زیاتر له 15 ملیار ته‌رخان كراوه، له‌و بڕه‌ش 600 میلۆنى به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت و چاوه‌روانى خه‌رج كردنى ئه‌و بره پاره‌یه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان