دهنگ نێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێشبینی دهكات کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دەست پێبکاتەوە، دەشڵێت: رێکەوتنمان لەگەڵ پارتی بەو مانایە نیە پارتی هەرچی بڵێت ئەوە جێبەجێ بکەین.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)ى رادیۆی دهنگ دا و سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی کۆبونەوەی ئەو دولایەنە، وتی: بەهۆی دیداری یەکێتی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دوا کەوتوە، بۆ رۆژانی ئایندە کۆبونەوەکان لە سەر ئاستی مەکتەبی سیاسی هەردولا دەست پێدەکەنەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەوه وتى: دەبێت لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان پرۆژەی هاوبەشمان هەبێت و رێکبکەون بۆ ئەوەی لە بەغدا یەکدەنگ بین.
جهختیشیكردهوه: کۆبونەوە و دانوستانمان لەگەڵ پارتی بەو واتایە نایەت کە هەرچیان وت ئێمە قبوڵی بکەین، بەڵکو دەبێت هەردولا لەسەری رێکبکەوین.
لهبارهى ئەو پرسانەشی كه ئهو دو لایهنه گفتوگۆی لەسەر دەکەن، لهتیف نێروهیی وتى: پرسی سەرۆک کۆمار و بابەتی کێشەکانی ئەم ناوچەیە و پرسی بڕیاری سیاسی و ههڵبژاردنه لە هەرێم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان