دەنگ نێت
بریارە سبەینێ سایلۆی گەرمیان بەڕوی جوتیاراندا بکرێتەوە و گەنم وەربگرێت، بۆ هەمان مەبەستیش بەرێوبەری گشتی بازرگانی ھەرێم سەردانی گەرمیان سەردانی گەرمیان دەکات.
کاروان رەئوف، بەرێوبەری سایلۆی گەرمیان، لەمبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: «سبەینێ بەرێوبەری گشتی بازرگانی ھەرێم سەردانی گەرمیان دەکات، ھۆکاری سەردانەکەشی ئەوەیە کە سایلۆێ گەرمیان بە روی جوتیاراندا دەکرێتەوە بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان».
ھێمای بۆ ئەوەشکرد: لە سبەینێوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەین بەپێی ئەو ماوەی کە بۆمان دیاری کراوە لە ٣٥ بۆ ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.
جەختی لەوەشکردەوە: شوێنمان ھەیە و لە تواناماندایە ٦٠ ھەزار تەن گەنم وەربگرین، ھاوکات لەسەر ئەوەش وەستاوە تا چەند جوتیار گەنمەکانیان رادەستی ئێمە دەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان