ده‌نگ نێت
نوێنه‌رى بازرگانانی گه‌رمیان ده‌ڵێت: جوڵه‌ى بازرگانى به ریژه‌یه‌كى به‌رچاو له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان كه‌مى كردوه، به جۆرێك رۆژى ته‌نها 150 بار دێته سنوره‌كه.
ئه‌حمه‌د عه‌لى، نوێنه‌رى بازرگانان له گه‌رمیان، له میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا ئاشكرایكرد: "ئێستا جوڵه‌ى بازرگانى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان زۆر كه‌مى كردوه، رۆژانه نزیكه‌ى 150 بار دێته سنوره‌كه له كاتێكدا پێشتر رۆژانه زیاتر له 1000 بار ده‌هات".
وتیشى: له دواى كۆرۆناش گه‌شانه‌وه‌یه‌كى به خۆیه‌وه بینى به جۆرێك رۆژانه 500 بۆ 600 بار ده‌هاته سنوره‌كه، به‌ڵام له ئێستادا زۆر كه‌م بوه‌ته‌وه، بۆ مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك په‌روێزخان رۆژانه 150 بار وه‌ك نه‌بونى لێهاتوه.
نوێنه‌رى بازرگانانى گه‌رمیان هۆكاره‌كه‌ى بۆ كۆمه‌ڵێك خاڵ گه‌رانده‌وه، یه‌كێك له‌وانه بونى ئه‌و هه‌مو كۆمپانیانه‌یه كه له نێو مه‌رزه‌كه دانراون هه‌ر یه‌كه‌یان له ژێر ناوێك‌دا پاره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وایكردوه بازرگانان بچن و له مه‌رزه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه باره‌كانیان بهێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
زۆرترین بینراوەکان