دهنگ نێت
لە بارەی کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی كوردستان، ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی زانیاری دەخاتەڕو و دهڵێت: سهرهتا دهبێت دۆخهكه هێور بكرێتهوه.
لە ماوەی پێشوتردا، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازڵ میرانی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندبو: سەرۆکی حزبەکەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆنابێتەوە، ئهگەر کۆبونەوەیەک بکرێت لە ئاستی مام و برازا دەبێت.
ستران عهبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانى، لە بەرامبەر هەبونی کۆبونەوەیەکی لەو جۆرە، لە بەرنامەی (گفتوگۆی دەنگ)ى رادیۆی دهنگ دا ئاماژهى بهوهكرد: ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراوە، چونکە هەردو لایەن رێگای یەکدی شارەزان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی لەو چەشنە.
دەشڵێت: سهرهتا دهبێت گرژیەکانی نێوان هەردولا هێور بکرێنەوە و کۆبونەوە لەنێوان هەردولا ئەنجام بدرێت، کە ئەمە زەمینەسازیەكى گونجاوتر دەبێت بۆ نزیکبونەوەکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان