دەنگ نێت
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی باس لە دیارنەمانی پارەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەکات، سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەکەش رەتی دەکاتەوە دەڵێت: گۆڕانکاری کراوە.
بەپێی راگەندراوێک کە لە پەیجی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتوە: ئەو بڕە پارەیەی بۆکارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە هەناوی کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە دابین دەکرێت و بڕەکەی 57 ملیۆن دینارە، ناڕونی لەدابەشکردنی دا هەیە، بەجۆرێک کە نزیکەی 20 کارمەند ئێستا لە شوێنی دیکە دامەزراون، بەڵام موچەکانیان وەردەگیرێت و دیار نیە دەدرێت بەکێ.
ئاماژەیان بەوە کردوە: لەلایەن چەند کەسایەتیەکەوە نزیکەی 10ملیۆن لە پارەکەیان دەبردرێت و موچەکانیشیان کەمکراوەتەوە لە 500 هەزار بۆ 400 هەزار دینار.
لایخۆشیەوە سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەکە، سەرجەمی زانیاریەکان بەهەڵە ناودەبات.
د. حارس محەمەد، رەتی دەکاتەوە لەو بڕە پارەیەی بۆیان دەنێردرێت بەشێکی لێ دیار نەمابێت و دەڵێت: هەموی وەکخۆی خەرج دەکرێت.
دەڵێت: هەندێک گۆڕانکاری کراوە لەوانە پێشوتر 3 کارمەندمان داناوە بە موچەی 500 هەزار دینار ئیستا ژمارەی کارمەندەکانمان زیاد کردوە و رێژەی موچەکە کەمکراوەتەوە.
باسی لەوەشکرد لەبەرامبەر ئەو بابەتەدا دواتر رونکردنەوەی زیاتریان دەبێت.
بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دروست کرا و موچەی بەشێک لە کارمەندەکانیشی لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانییەوە دابین دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان