دهنگ نێت
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای دەکات بەرپرسێکی ئەمنی لە کەلار رێگرییکردوە ژمارەیەک کەس دەستگیر بکرێن کە یاساشکێنییان کردوە و تەقەیان کردوە و بە سەرخۆشی روداوی هاتوچۆیان کردوە.
ماڵپەڕی ئەنوا پرێس بڵاویكردهوه: شەوی رابردو ژمارەیەک چەکدار تەقەیان کردوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس دەستگیریان کردون، خۆیان بە دژە تیرۆر ناساندوە و ئامادە نەبون چەک و ناسنامەکانیان رادەست بکەن، دواتر پەیوەندیان بە بەرپرسێکی ئەمنییەوە کردوە و بەرپرسەکە فەرمانی بە مەفرەزەکە داوە کە ئازادیان بکەن و دەستگیریان نەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا شەوێک پێشتر کوڕی بازرگانێک کە گومان دەکرێت سەرخۆش بوبێت، روداوی هاتوچۆی کردوە لەناو شاری کەلار، بەڵام بە تەداخولی هەمان بەرپرس، نەهێڵراوە دەستگیر بکرێت.
لایخۆشیەوە سهرچاوهیهكى ئەمنی کە نەیویست ناوی بهێنرێت، ئهم زانیارییانهى ماڵپهڕهكهى بۆ رادیۆی دەنگ پشتڕاست كردهوه و ئاماژهى بهوهشكرد: هیچ بهدواداچونێك لهمبارهیهوه لهلایهن لایهنه پهیوهندیدارهكانیشهوه نهكراوه.
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە، پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵداواكراوه شارهوانى قهزاى رزگاریی بكرێت به پله یهك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری دەروازەکە: جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پەروێزخان ئاساییە
-
زۆرترین بینراوەکان