دەنگ نێت
شه‌وى رابردو ژنێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له كاتى نه‌شته‌رگه‌ریدا له نه‌خۆخشانه‌ى لایف لە کەلار گیانى له‌ده‌ستدا و وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لێكۆلێنه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌ست پێكردوه و تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: "ئه‌و ئافره‌ته ناوى (م.ن.ت)ـە و ته‌مه‌نى 30 ساڵه و دانیشتوى گرده‌گۆزینه‌ى سه‌ربه‌قه‌زاى كه‌لاره، ژنى ماڵە‌وه‌یه و خاوه‌نى 2 مناڵه، شه‌وى رابردو له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى مناڵبوندا گیانى له‌ده‌ست داوه".
وتیشى: ئه‌و روداوه‌ى شه‌وى رابردو كه له نه‌خۆشخانه‌ى لایف رویداوه پۆلیس ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه تیایدا كردوه، به بڕیارى دادوه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى هۆكارى مردنه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردوه و چاوه‌ڕوانى راپۆرتى كۆتاى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان