دەنگ نێت
جارێکی دیکە دابەشکردنی موچە لە گەرمیان راگیرا، بەرێو بەری بانکی گەرمیانیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی ٢٠٢٢، دەبو ئەمڕۆ (٢٤ـی ئایار) هەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری موچەیان وەربگرتایە، بەڵام بەهۆی نەبونی پارەوە لە بانکی گەرمیان، موچەکە بە فەرمانگەکانی ئەو دو وەزارەتە لە گەرمیان نەدراو و پرۆسەکە دواخراوە بۆ سبەینێ.
بەرێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: «هۆکاری دابەشنەکردنەکە بۆ دواکەوتنی بەدەستگەشتنی پارە دەگەڕێتەوە»، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بدات.
هاوکات باسی لەوەشکرد: لە لایەن بانکی گشتی هەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە کە سبەینێ پارەی پێویستیان بەدەست دەگات و دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەنەوە.
سەبارەت بەو وەزارەتانەی کە سبەینێ بۆ دابەشکردنی موچەکەیان دیارییکراوە، ئاریا ئەنوەر وتی: هەوڵ هەیە موچەی ئەوانیش لەکاتی خۆی دا دابەشبکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان