ده‌نگ نێت
جوتیارێك له گه‌رمیان ده‌ڵێت: ماوه‌ى 2 ساڵه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى جوتیار كه زه‌ره‌مه‌ندى وشكه‌ساڵین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: داواى 10 مایار دینارمان كردوه.
شه‌عبان ئه‌حمه‌د، جوتیار له گه‌رمیان له میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا باسى له‌وه‌كرد: "بودجه هه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه خه‌مى خه‌ڵك ناخۆن ئه‌وه 2 ساڵه وشكه‌ساڵیه و جوتیاران زه‌ره‌مه‌ند بون، ئه‌گه‌ر خه‌مى خه‌ڵكیان بخواردایه ئه‌وه گوزه‌رانى لادێكان ببینن ئه‌زانن له چ بارودۆخێكدان".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره له‌لاى جوتیاران نه حكومه‌ت و نه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و نه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵ هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى جوتیاران له سنوره‌كه‌دا.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: راپۆرتیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت كردوه و داواى بودجه‌مان كردوه بۆ كڕینى ئالیك و بنەتۆی گەنم بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان و جوتیارەکان.
شادیه حسێن، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له 10ـى نیسانه‌وه و پێش ئه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى له گه‌رمیان رابگه‌یه‌ندرێت راپۆرتى خۆمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئیداره‌ى گه‌رمیان كه بودجه‌یه‌كى 10 ملیار دینارى بۆ دابین كردنى ئالیك و بنەتۆی گەنم بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان و جوتیارەکان سه‌رف بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: تا ئه‌م ساته وه‌ڵامى داواكانى پار و ئه‌مساڵیشیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری دەروازەکە: جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پەروێزخان ئاساییە
-
زۆرترین بینراوەکان