دەنگ نێت
حەوت دانیشتوی گوندی میلقاسمی گەرمیان بەهۆی خۆپیشاندانیان بەرامبەر بە کۆمپانیای نەوتی گوندەکەیان دەستگیر کراون و پۆلیس دەڵێت: کۆمپانیای گازپرۆم سکاڵای لێکردون.
کەسێکی نزیکی، هیوا ساڵح، دانیشتوی گوندی میلقاسم لە گەرمیان کە دەستگیرکراوە، بە رادیۆی دەنگی وت: لەسەر ئەوەی دوێنێ خۆپیشاندانمان کرد بۆ داواکردنی دامەزراندن لە کۆمپانیای نەوتی گوندەکەمان و خزمەتگوزاریی و بەو هۆیەوە رێگریمانکرد لە هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان، حەوت گەنجمان دەستگیر کراون.
وتیشی: دوێنێ بڕیار بو ئەمڕۆ لە بینای ناحیە لەگەڵ بەڕێوبەری ناحیە دانیشین، بەڵام کە گەشتینە ناو بینای ناحیە حەوت لە گەنجەکانمان دەستبەسەر کران.
لایخۆشیەوە عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: حەوت کەس لەو کەسانەی دوێنی خۆپشاندانیان لە گوندی میلقاسم کرد دەستگیر کراون بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی ۳٦٦ی یاسای سزادان.
ئاماژەی بەوەشکرد: نوێنەری کۆمپانیای نەوتی سنورەکە سکاڵای لەسەر تۆمار کردون.
گوندی میلقاسم، بەهاوبەشی گوندەکەی تەنیشتیان ‘گوندی حەسیرە’ یەکێک لە بە بەرهەمترین کێڵگە نەوتییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای گازپرۆمی روسی کاری تێدا دەکات و بەرهەمی رۆژانەیان لەنێوان ٢٤-٣٠ هەزار بەرمیل دەخەمڵێنرێت و بە تانکەر بۆ هەولێر دەگوازرێتەوە و لەوێوە هەناردەی تورکیا و بازاڕە جیهانییەکان دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان