
ده‌نگ نێت
شه‌ش مانگه كێشه‌ی کەمی دەرمان روی لە ناوەندە تەندروستیەکان کردوە، بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەخاتە ئه‌ستۆی خودی ئەنجومەنی وەزیران. بەرپرسی کۆگای ده‌رمانیش دەڵێت: ئەمە کارەساتە بۆ ئێمە دروست كراوه.
د. سیروان محه‌مه‌د، بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان، لەبارەی دروستبونی قەیرانی دەرمانه‌وه به یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى وتوه: لە مانگی 11ـى 2021ـه‌وه ئەم گرفتە سەریهەڵداوە، دەستبەجێ مانگی 12ـى 2021 نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کرد کە لە مانگی 1ـى 2022 دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە بگەرێنێتەوە بۆ خۆمان، به‌ڵام هێشتا هیچمان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
لایخۆشیه‌وه، بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم، باس له‌وه‌ده‌كات رێکارەکان گرفتن، بەجۆرێک رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارە لە کۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیسانى 2022 گەڕاوەتەوە، بەڵام هه‌ر به بڕیارێكى تری وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ده‌رمان دانراوه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت و ده‌بێت بدرێت به موچه.
د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، وتیشی: داوامانکردوە خەرجکردنی پاره‌ى ده‌رمان بکەوێتە پێش دابه‌شكردنى موچە.
بەهۆی زۆری رێکارەکان و خاوی ئەو پڕۆسەیەوه، به‌ڕێوبه‌رى کۆگای دەرمانى سه‌ر به ته‌ندروستى گەرمیان، د. محه‌مه‌د ئازاد، دەڵێت: ئەمانە هەموی گرفتی گەورەن کە روبەرومان بوه‌تەوە، ئەمەی هەیە کارەساته بۆیان دروستکردوین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گه‌رمیان: رۆژانه ده‌توانین نزیكه‌ى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكه‌ین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: دروستکردنی خانی ئاژەڵان لە دیاردەش دەرچوە
-
-
هەواڵپرۆژەی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی ئاو لە کفری هەڵدەوەشێتەوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: ئەوەی لایتی زینۆن بەکاربێنێ سزای دەدەین
-
زۆرترین بینراوەکان