دهنگ نێت
تاوەکو ئێستا پاش زیاتر لە دو مانگ دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێنەکردوهتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامیش لەپەرلەمانی کورستان کاتی دانیشتنی فراکسیۆنەکان و بەرنامەی دانیشتنەکەیان ئاشکرا دەکات.
هەرچەندە پێشوتر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کورستان، گوڵستان سەعید بە رادیۆی دهنگی راگەیاند: رۆژی چوارشەمه (18ـى ئایار) کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام کۆبونەوەكه ئەنجام نەدرا.
لەمبارەیەوە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، شێركۆ جهودهت، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ کۆبونەوەی سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان لەلایەن سکرتێری پەرلەمانەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە کۆبونەوەکە رۆژی سێشەمەی داهاتو (24ـى ئایار) بەرێوەدەچێت.
لەبارەی پرسی کۆبونەوەکەیان باسی لەوە کرد: گفتوگۆی دانیشتنەکە لەسەر پرسی دوبارە کاراکردنەوەی دانیشتەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان