ده‌نگ نێت
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر كاره‌باى به‌رده‌وام ده‌دات به پارێزگای سلێمانی وئیدارەی گەرمیان به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه، بەڵام سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئه‌نجومه‌نى پارێزگای سلێمانی دەڵێت: كاته‌كه‌ى گونجاو نیه بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى دو رۆژ، كاره‌با به به‌رده‌وامى ده‌دات به پارێزگا و ئیداره‌كان، به‌مه‌به‌ستى دیاریکردنی پشکی پێویستی کارەبا بۆیان.
له‌باره‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌وه، کەریم عه‌لی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئه‌نجومه‌نى پارێزگای سلێمانی، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوە لە ئێستادا بۆ پارێزگای سلێمانی و بەتایبەت تر بۆ گەرمیان، نەگونجاوە، چونکە ئەو رێژەیەی ئێستا دیاری دەکرێت کەمتره لە چاو ئەو رێژەیەی لە مانگەکانی داهاتو لە گەرمیان هاوڵاتیان پێویستییانە.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رادیۆی دەنگ پەیوەندی به بەڕێوبەری گشتى کارەبای گەرمیان و وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکانیان بێ وەڵام بون.
کەریم عه‌لی، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئێستا هاوڵاتیان ئامێرێکی کەم کار پێدەکەن، به‌پێچه‌وانه‌ى مانگه‌كانى داهاتو كه كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى خۆی ده‌ره‌نجامێكى ورد نادات به‌ده‌سته‌وه و بۆ ئەوەی پشکی راستەقینەی ناوچه‌كه له به‌كارهێنانى كاره‌با بزانرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان