دهنگ نێت
لەبارەی لێدوانی بەرپرسێکی پارتی بە هێنانی کاڵای قاچاخ لە دەروازەی پەروێزخانەوە، وتەبێژی دەروازەکە دەڵێت: "وەڵامی بەرپرسی حزبی نادەینەوە".
بەرپرسی لقی خانهقینی پارتى دیموكراتى كوردستان، شێخ جەعفەر مستهفا، له چهند رۆژى رابردودا باسی لەوە کردوە لە دەروازەی پەروێزخانەوە سەروپێی جۆرە ئاژەڵێک هاوردە دەکرێت کە نازانرێت هی چ جۆره گیاندارێکە. هاوکات باسی لەوە کردوە چەندین جۆری قاچاخچێتى لە دەروازەکە بونی هەیە، ئهمه سهرباری قۆرخکردنی داهاتی دەروازەکە لە لایەن حزبەوە.
لەبارهى ئهم قسانهوه، رادیۆی دهنگ پهیوهندی به بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان، عەباس ئیسماعیلهوه كرد، بهڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
هاوکات وتەبێژی دەروازەکە، وتەکانی ئەو بەرپرسە رەت دەکاتەوە و به ناڕاست ناوی دهبات.
شەرمین عهلی، به رادیۆی دهنگى وت: هیچ وەڵامێکی بەرپرسی حزبی نادەینەوە، کە سەرجەم وتەکانی دورە لە راستییهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان