ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه ده‌رمانێكمان بۆ دابین نه‌كراوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى تاى خوێنبه‌ربون، له كاتێكدا پێویسته رشاندن بۆ گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كان بكرێت و ئاژه‌ڵه‌كانیش بشۆردرێنه‌وه.
د. عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "ئێمه تاوه‌كو ئێستا هیچمان بۆ دابین نه‌كراوه، له كاتێكدا پێویستمان به هه‌ڵمه‌تێكى رشاندن هه‌یه بۆ گهوڕهكان و ده‌بێت ئاژه‌ڵه‌كانیش بشۆردرێنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بره ده‌رمانێك نهكڕدراوه".
وتیشى: به‌نیازى ئه‌وه‌ین حكومه‌ت پاره‌مان بۆ دابین بكات و ده‌رمان بكڕین و ده‌ست به‌و كارانه بكه‌ین.
تای خوێنبه‌ربون، نه‌خۆشیه‌كى ڤایرۆسی مه‌ترسیداره، له كه‌ركوك و هه‌ولێر و باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌ستنیشان كراوه. نه‌خۆشیه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه زۆرتر ئه‌وانه مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا به‌ركه‌وتنیان هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان