دەنگ نێت
بەشداربوانی پرۆژەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە لەکەلار دەڵێن: پارەی ٥ قیستمان لێوەرگیراوە لە ماوەی ٢ ساڵدا، هیچ خانویەکیشمان بۆدروست نەکراوە، بەرێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش ئەوە دەخاتەڕو کاتی تەواوکردنی یەکەکان دیاریی نەکراوە و بەرپرسیش نین لەو پارەیەی کۆمپانیا لە هاوڵاتی وەرگرتوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە بەشداربوانی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە لەکەلار وێنەیان بۆ رادیۆی دەنگ ناردوە، ئەوەیان خستۆتەڕو: پڕۆژەکە لەکاتێدا نزیکەی ٢ ساڵە دەستی پێکراوە،بەڵام تەنها رێژەی ١٠٪ـی تەواوکراوە و هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریشی تێدا نەکراوە.
کاروان کەریم، بەشداربویەکی پڕۆژەکەیە، بە رادیۆی دەنگی وت: ٢ رۆژ پێش ئێستا سەردانی پڕۆژەکەم کرد هیچ خانویەکم بۆ دروست نەکراوە و هیچ شتێکم نەبینی.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا ٥ قیستم داوە.
هاوکات بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، هونەر مەحمود، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: پڕۆژەکە بەگشتی بە رێژەی ٪٢٩ تەواو بوە، یەکەکانیش بەڕێژەی ٪١٢.
دەڵێت: کاتی تەواوبونی پڕۆژەکە دیاریی نەکراوە، ئەوەی کە وتراوە ٤ ساڵ تەواو دەبێت، مەبەست لە ٤ ساڵ کارکردن بوە نەک کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکە.
لە بارەی کێشەی کۆمپانیا و هاوڵاتیانەوە، دەڵێت: ئێمە بەهیچ شیوەیەک بەرپرس نین لەوەی هاوڵاتی پارەی بەکۆمپانیا داوە، نابێت پارە بەکۆمپانیا بدرێت، بەڵکو دەبێت بدرێتە بانکی جیهان و پاشانیش بۆ ئێمە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان